AP ١٤٠١ گوڵان ١ ١٨:١٥

کارناسی بابەتە سەربازییەکانی عێراق:

تورکیا بە دوای دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراقە

تورکیا بە دوای دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراقە

کارناسێکی کێشە ئەمنییەکانی عێراق وێڕای ئاماژە بە ئامانجەکانی تورکیا لە هێرش بۆ سەر عێراق، وتی: تورکیا بەدوای دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراقە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، سەفا ئەعسەم وتی: تورکیا بەدوای دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراقە.

ئەو روونی کردەوە: هێرش کردن بۆ سەر پەکەکە کە وەکوو ئامانجی شەڕ لە باکووری عێراق راگەیندراوە، راست نییە و ئەوەی ئەنقەرە هەوڵی بۆ ئەدات، دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراقە.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا پشتیوانی لەم کارەی تورکیا دەکات و هەوڵ ئەدەن ئاسایشی گۆڕەپانە نەوتییەکانی عێراق دابین بکەن بۆ ئەوەی خۆیان بە باشترین شێوە کەڵکی لێ وەربگرن.

دوابەدوای هێرشەکانی تورکیا بۆ باکووری عێراق ٢ کەس لە خەڵکی ئاسایی کوژران. ئەم هێرشانە کاردانەوە و ناڕەزایی زۆری بەدواوە بوو. وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ئەم هێرشانەی ئیدانە کرد.

News ID 41654

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha